کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناسا: لە 48 سەعاتی داهاتوودا هەسەرەیەك بەر زەوی دەكەوێت

.

04:00 PM - 09/10/2015

ئاژانسی‌ گەردووناسی ناسا هۆشداری دەدات لە بەركەوتنی هەسارەیەك بەزەویدا لە لەماوەی‌ 48 سەعاتی داهاتوودا. ئاژانسەكەی‌ روونیكردۆتەوە ئەو هەسارەیەی پێشبینی دەكرێت خۆیی بكێشێت بەزەویدا بەگەورەتین تەن لە رووی قەبارەوە دادەنرێت كە دەیان ساڵی‌ رابردوودا بەر زەوی‌ كەوتبێت.  ئاماژە بەوەشدراوە كە هەسارەكە رۆژی‌ شەمە ئەگەر لە رێڕەوی‌ خۆی‌ لانەدات، دەگاتە زەوی‌. خێرایی هەسارەكە نزیكەی‌ 40 هەزار میلە لە یەك سەعاتدا و ناتوانرێت بەوردی‌ قەبارەی‌ هەسارەكە دیاری‌ بكرێت، بەڵام ناسا پێشبینی دەكات لە نێوان 0.7 و 1.6 میل چوارگۆشە بێت، ‌ ناسا روونیشی كردۆتەوە ئەگەر ئەو هەسارەیە بەر زەوی‌ بكەوێت، ئەوا زیانی‌ گەورەی‌ نابێت، بەتایبەت كە قەبارەی‌ هێندەی‌ یەك لەسەر  چوار قەبارەی‌ شاخی‌ ئێڤرێست دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە