کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆن كیری پەیوەندی بە لاڤرۆڤەوە دەكات.

.

03:54 PM - 09/10/2015

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بەوەدەكات، هێرشەكانی روسیا بۆ سەر سوریا داعشی نەكردووەتە ئامانج و نیگەرانی خۆشی لەو بارەیەوە دەردەبڕێت. جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندی بە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا كردووە و باسیان لە بارودۆخی سوریا و ئۆكرانیا كردووە، لای خۆیەوە جۆن كێربی وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كردووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی كیری  و لاڤرۆڤ نیو سەعاتی خایاندووە. ئەوەشی خستەڕوو، كە جۆن كیری باسی لە هێرشەكانی روسیا بۆسەر سوریا كردووە و تێیدا پێی راگەیاندووە كە ئۆپەراسیۆنەكان لە سوریا داعشی نەكردووەتە ئامانج، لەو رووەشەوە كیری نیگەرانی خۆی لە بابەتەكە خستۆتەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە