کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا رەتیدەكاتەوە ئەو موشەكانەی ئاڕاستەی سوریای كردوون لە ئێران كەوتبنە خوارەوە.

.

03:46 PM - 09/10/2015

روسیا ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لە كەوتنە خوارەوەی ئەو موشەكانە دەكرێت كە ئاڕاستەی سوریای كردوون. كەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی لەزاری دوو بەرپرسی ئەمریكی ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، چوار لەو موشەكانی روسیا ئاڕاستەی سوریای كردوون لە ئێران كەوتوونەتە خوارەوە،  یەكێك لە بەرپرسەكان ئاماژەی بەوەشكردووە پێدەچێت بەهۆی كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانەوە ژمارەیەك كەس گیانیان لەدەست دابێت. بەڵام ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ  وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا لە روونكردنەوەیەكیدا ئەو هەواڵانەی رەتكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە هیچ كام لەو موشەكانەی لە كەشتییەكانی روسیاوە ئاڕاستەی سوریا كراون نەكەوتووەتە خوارەوە سەرجەمیان ئامانجەكەی پێكاوە. وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا باسی لەوەشكرد ساتی هەڵدانی مووشەكەكان و لێدانی ئامانجەكان تۆمار كراون و دیمەنەكانیش بۆ رای گشتی بڵاو كراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە