کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیلی (2-0) لەبەرازیلی بردەوە

.

02:55 PM - 09/10/2015

لەیاری لوتكەی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2018ی روسیا  هەڵبژاردەی چیلی لەیاریگا و بەردەم هاندەرانیدا پێشوازی لەهەڵبژاردەی بەرازیل كرد و یاریەكەشی بە 2 گۆڵی بێ‌ وەڵام لێ‌ بردەوە. لە دەستپێكی گێمی یەكەمەوە یاریزانانی هەردوولا بەئاستێكی بەرزەوە دەبینران و چەند هەلێكی ئاسانی گۆڵكردنیشیان لەدەستدا بەتایبەت یاریزانانی سامبا كە نزیكبوون لەهەژاندنی تۆڕی گۆڵی چیلی لەگێمی دووەمدا یاریزانانی چیلی بەهێرشبردن دەستیان بەیاری كرد و ئیدواردۆ ڤارگاس لەدەقیقەی 72 بەربەستی یەكسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی چیلی تۆماركرد لەدەقیقەی 90 و كۆتایشدا ئەلێكسیس سانچێز برینەكانی بەرازیلی قوڵتركردەوە و گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ چیلی تۆماركرد و 3 خاڵی یاریەكەشیان بەدەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە