.
02:49 PM - 09/10/2015
لەیاریەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ی روسیا بۆ هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئەمریكای باشور هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەیاریگا و بەردەم هاندەرانیدا لەبەرامبەر ئیكوادۆر دوچاری شكست هات. ئەرجەنتین بەهۆی ئامادەنەبونی میسیەوە نەیتوانی ئاستێكی راستەقینە پێشكەش بكات و لەگێمی یەكەمدا چەندین هەلی گۆڵكردنیان لەدەستدا لەگێمی دووەمدا یاریزانانی ئیكوادۆر سودیان لە بۆشایی لیۆنێل میسی وەرگرت و دوای چەند هەوڵێك توانیان لەدەقیقەی 81 لەرێگەی فریكسۆن ئیرازۆرەوە گۆڵی یەكەم و پێشكەوتن تۆماربكەن دوای تەنها 1 دەقیقە لەو گۆڵەش فلیپی كایسیدۆ توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ ئیكوادۆر تۆماربكات و 3 خاڵی یاریەكەش بەدەست بهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە