کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سكۆتلەندا و پۆڵەندا بە 2 گۆڵ یەكسانبوون

.

02:38 PM - 09/10/2015

لەیاریەكی تری پاڵاوتنی یۆرۆی فەرەنسا و لەكۆمەڵەی چوارەمدا هەڵبژاردەی پۆڵەندا بووە میوانی سكۆتلەندا و یاریەكەش بەیەكسانبوون كۆتایی هات.
لەگێمی یەكەمدا پۆڵەندا باشتردەبینرا و لەدەقیقەی 3 دا رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد یاریزانانی سكۆتلەنداش توانیان لەدەقیقەی 45 لەرێگەی مارت ریچیەوە ئەنجامەكە یەكسانبكەنەوە لەگێمی دووەمدا یاریزانانی سكۆتلەندا هێرشەكانیان چركردەوە و لەدەقیقەی 62 دارین فیڵچێر گۆڵی دووەمی تۆماركرد لەدوادەقیقەكانی یاریەكەشدا رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی توانی گۆڵی دووەم و بەرامبەربوونەوە بۆ پۆڵەندا تۆماربكات بەو یەكسانبوونەش پۆڵەندا بەكۆكردنەوەی 18 خاڵ لەپلەی دووەمی كۆمەڵەكەی دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە