کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناتۆ ئەو چالاكیە سەربازییانەی مۆسكۆ جێی نیگەرانیە

.

09:18 PM - 08/10/2015

پەیمانی ناتۆ نیگەرانە لەچالاكیە سەربازییەكانی رووسیا لەسوریا و بەلێنی پاراستنی هاوپەیمانەكانی دەدات لەنێویاندا توركیا. ینس ستولتن برگ ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ لەمیانی گەیشتنی بۆ بەشداریكردن لە 28 مین كۆبونەوەی وەزیرانی بەرگری پەیمانی ناتۆ لەبرۆكسل ئیدانەی چالاكیە سەربازییەكانی رووسیای لەسوریا كرد و ووتی: ئەو چالاكیانە جێی نیگەرانیەكی زۆرە. ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: كاردەكەن بۆ هەڵسەنگاندنی دواین گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی دەستوەردانی سەربازیی رووسیا لەسوریا و كاریگەرییەكانی ئەو هەنگاوە لەسەر ئاسایشی پەیمانی ناتۆ ، ئاماژەیبەوەشكرد كە فرۆكە جەنگیەكانی رووسیا پێشێلكاریی روونیان ئەنجامداوە بەرامبەر سنووری ئاسمانی پەیمانی ناتۆ و هەروەها هێرشی ئاسمانی و مووشەكباران و بەزاندنی سنووری توركیایان لەلایەن رووسیاوە بینیوە كەهەموو ئەوانەش جێی نیگەرانیە. ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ تەئكیدی كردەوە لەوەی لەئێستادا لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستیان بەدەستپێشخەرییە بۆدۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە