کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتانە زیاتر لە 3500 كەس دەگەڕێنەوە كۆبانی

.

09:15 PM - 08/10/2015

بەپێی ئامارەكان هەفتانە زیاتر لە سێ‌ هەزارو پێنج سەد  كەس دەگەڕێنەوە بۆ كانتۆنی كۆبانی. تادێت گەڕانەوەی دانیشتووانی كۆبانی كە بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعشەوە ماڵ و زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو ، زیاتردەبێت و لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا 175 هەزار كەس گەڕاونەتەوە بۆ كۆبانی. دوای ئەوەی بەهۆی بەرخۆدانی یەكینەكانی پاراستنی گەل و یەپەژە لەسەرەتای ئەمساڵدا كۆبانی لەتیرۆریستانی داعش پاككرایەوە، ئەوەش ڕێگەی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی ئەو كانتۆنە خۆشكرد ، بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی كاروباری كانتۆنی كۆبانی لەنۆ مانگی رابردوودا 175 هەزار هاوڵاتی گەڕاونەتەوە كۆبانی و دەستیان كردووە بەژیانی ئاسایی خۆیان. گەڕانەوە هاوڵاتیان بۆ كۆبانی تا ئێستا بەردەوامە و ڕۆژانی دوو شەممە و پێنج شەممە خاڵی سنووری مورشید پنار لە نێوان باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ رۆژئاوای كوردستان دەكرێتەوە و هەفتانە زیاتر لە 3 هەزار و 500 كەس دەگەڕێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە