کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزی دژە تیرۆر ئەوە رەتدەكاتەوە تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردبێت

.

07:32 PM - 08/10/2015

سەرچاوەیەكی هێزی دژە تیرۆر ئەو هەواڵانە بەدرۆدەخاتەوە كە گوایە هێزەكانیان تەقەیان لەخۆپیشاندەرانی سلێمانی كردبێت. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەهێزەكانی دژەتیرۆر تایبەت راگەیاند: دوای ئەوەی لەكەناڵێكی راگەیاندن هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هێزەكانی دژەتیرۆر تەقەیان لەخۆپیشاندەرانی بەردەم هۆتێلی شاری جوان لەسلێمانی كردبێت، سەرچاوەكەی دژە تێرۆر راشیدەگەیەنێت: بەپێویستی دەزانن بەخەڵكی كوردستان رابگەیەنین كەئەو هەواڵە چەواشەكارانەیە و دورە لەڕاستیەوە. سەرچاوەكە ئەوەشی دوپاتكردەوە كە هێزەكانی دژە تیرۆر لەبەرەكانی شەڕدان بۆ بەرگریكردن لەخەڵكی كوردستان و سەنگەرەكانی شەڕی دژ بەداعشیان چۆڵ نەكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە