کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمساڵدا ئاسایشی شارەزوور 13 تۆمەتباری دەستگیركردوە

.

07:20 PM - 08/10/2015

لەماوەی ئەمساڵدا ئاسایشی شارەزوور ژمارەیەك تۆمەتباری بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. لەڕاگەیاندراوێكی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئاسایشی شارەزوودا ئاماری كار و چالاكیەكانی ئەو بەرێوەبەرایەتیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بڵاوكراوەتەوە لەماوەی ئەمساڵدا و ئەوە خراوەتەڕوو لەماوەی (9) مانگی ڕابردوودا (13) هاوڵاتی  بەتۆمەتی بە كارهێنانی مادەی هۆشبەر بە پێی  مادەی (14) یاسای ماددەهۆشبەرەكان و (240) یاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كراون ، لەو ژمارەیە هەندێكیان سزاكەیان وەرگرتووە و بەشێكیشیان لە لێكولینەوەدان كە تۆمەتبارەكان دانیشتووی هەڵەبجە و هەولێر و دەربەندیخان و ئێرانن. هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە هێزەكانی ئاسایشی شارەزوور لەقەزای دەربەندیخان توانیویانە لەماڵی هاوڵاتیەكدا دەستبگرن بەسەر (198) گرام ماددەی هۆشبەردا لەجۆری حەشیش و خاوەنەكەی ڕووبەڕووی سزای یاسایی یكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە