کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: دەبێ‌ رێكخراوەكانی خەباتی مەدەنی‌و دیموكراسی، بەوردی دەربەستی راپەڕاندنی ئەركەكانیان بن

.

06:02 PM - 17/04/2015

هەڤاڵ مەلا بەختیار، لەشاری بۆ دابست، سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق دەكات‌و لەكۆبوونەوەیەكیشدا لەگەڵ رێكخراوە مەدەنی‌و سیاسییەكانی عیراق‌و ژمارەیەك كەسایەتی كورد‌و عەرەب

، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە "ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریی‌و دیاردەو دەركەوتەی نوێدایە".
هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەیاوەری هەریەك لە گۆران ئازاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، رەنگین عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران‌و د.شۆڕش عەبدولغەفور، نوێنەری یەكێتیی لەهەنگاریا‌و، لەچوارچێوەی بەرنامەی بانگهێشتە فەرمییەكەیدا بۆ ئەو وڵاتە، سەردانی باڵیۆخانەی عیراقی لەهەنگاریا كردو لەلایەن د.جاسم مەهاوی، باڵیۆزو د.دیار ئەحمەد، جێگری باڵیۆزو ستافی باڵیۆزخانەكەوە بەگەرمی پێشوازیكرا‌و لەدیدارێكیشدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامانجی سەردانەكەی‌و كۆڕوكۆبوونەوەو دیدارە فەرمییەكانییەوە لەو وڵاتە كراو بەگرنگ هەڵسەنگێندرا.
لەدیدارەكەدا، بارودۆخی ئێستای عیراق، بەتایبەت لەدوای قۆناغی سەرهەڵدانی داعش‌و ئەو شەڕەی رووبەڕووی عیراق بۆتەوە، تاوتوێكراو لەو روانگەیەشەوە، ئاماژە بۆ مەترسییەكانی شەڕی تائیفی‌و مەزهەبی‌و ئەو هەلومەرجە نوێیەش كرا، كە ئێستا بەهۆی شەڕی یەمەنەوە ناوچەكەی گرتۆتەوە.
هەڤاڵ مەلا بەختیار، سەرەڕای ئەو لەمپەرو ئاستەنگانەی لەدوای روخانی رژێمی دیكتاتۆری سەدامەوە، هاتونەتە بەردەم قۆناغەكانی حوكمڕانی نوێ‌ لەعیراقدا، ئاماژەی بۆ ئەو ناكۆكی‌و ململانێ‌ سیاسییانەش كرد، كە زیانیان لەپرۆسەی گەشەسەندنی دیموكراسی داوە لەعیراقدا، كە لەسەرەنجامدا هێزێكی تیرۆریستی وەك داعش لەعیراق و سوریا سەرهەڵدەدات‌و دەبێتە مایەی مەترسی نەك هەر بۆ عیراق‌و ناوچەكە، بەڵكو دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهانیش.
هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی كارگێری، شەڕی یەمەن‌و ئەو هەلومەرجەی نوێیەی ناوچەكەی گرتۆتەوە، لەژێر رۆشنایی هاوكێشە نوێیەكان‌و بەرژەوەندییەكانی وڵاتان، بەمایەی دیاردەو دەركەوتەو گۆڕانكاری لەناوچەكەدا دەزانێت‌و هەروەك نیگەرانییەكانیشی لەباری ئەو مەترسییانەوە نەشاردەوە، كە لەئەگەری فراوانبوونی شەڕەكەدا‌و تێوەگلانی وڵاتانی تر لەناكۆكییەكاندا، رووبەڕوی ناوچەكە دەبێتەوە‌و تەئكیدیی كردەوە كە پێویستە بەوردی ئەم هەلومەرجە نوێیە بخوێنینەوەو ئامادەی هەر روبەڕووبونەوەو لێپرسراوێتییەكی نوێش بین، كە لەناوچەكەدا دێتەئاراوە.
لەلایەكی ترەوەو ئێوارەی هەمانڕۆژ، هەڤاڵ مەلا بەختیارو وەفدە یاوەرەكەی، لەگەڵ رێكخراوە مەدەنی‌و سیاسییەكانی عیراقی‌و ژمارەیەك كەسایەتی كوردو عەرەب كۆدەبێتەوەو لەگفتوگۆیەكی كراوەشدا، جەخت لەئەرك‌و بەپرسیارێتی نوێی خەباتی مەدەنی‌و رێكخراوەیی دەكاتەوە، لەبەرامبەر ئەو هەلومەرجەی بەهۆی ناكۆكی مەزهەبی‌و تائیفی لەناوچەكەدا هاتۆتە ئاراوەو چۆنێتی بەردەوامی پرۆسەی گەشەپێدانی دیموكراسیش لەعیراق‌و كوردستانیشدا، بەگرنگ بۆ ئێستاو ئاییندەی عیراق دەزانێت.
هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەوردی تاوتوێكردنی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی داعش‌و خوێندنەوەی رەهەندە جیاوازییەكانیشی، بەلێپرسراوێتی دەزانێت، لەپێناو رووبەڕووبونەوەی تیرۆر بەگشتی‌و بەرگرتن لەسەرهەڵدانی رێكخراو و گروپە هاوشێوەكانی‌و لەو پێناوەشدا تەئكید دەكاتەوە كە: دەبێ‌ رێكخراوەكانی خەباتی مەدەنی‌و دیموكراسی، بەوردی دەربەستی راپەڕاندنی ئەركەكانیان بن بەپێی ئەو قۆناغ‌و هەلومەرجە نوێیانەی رووبەڕووی ناوچەكەو عیراقیش بونەتەوەو قۆناغەكانی گەشەسەندنی دیموكراسیش لەئەوروپا بەنمونە دەهێنێتەوە.
هاوكات، بەرزنرخاندنی رۆڵی پێشمەرگە، لەرووبەڕووبونەوەی داعش‌و پاراستنی ئاسایش‌و ئارامی‌و بەرگرتن بەتیرۆر، تەوەرێكی تری دانیشتنەكەی هەڤاڵ مەلا بەختیار بوو، كە تیایدا بەمایەی شانازی زانی، هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەدنیادا بەشانازییەوە رۆڵیان دەنرخێنرێت‌و وەك پارێزەری ئاسایشی جیهانی ناودەبرێن، كە لەجیاتی ئازادیخوازانی جیهان شەڕی تیرۆر دەكات.
هەروەك بەگفتوگۆ‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای پێویست سەبارەت بەتەوەرەكان، كۆبوونەوەكە كۆتایپێهات.

 

122151742015_balwez1741502.jpg

222151742015_balwez1741503.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە