کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعات 3ی پاش نیوەرۆ عیراق دەبێتە میوانی ڤێتنام

.

02:02 PM - 08/10/2015

بڕیارە ئەمرۆ لەیاریەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بەمۆندیالی 2018ی روسیا و جامی ئاسیای 2019 چەند یاریەكی گرنگ بەڕێوەبچن.
سەرەتا و لەسەعات 3ی پاش نیوەرۆدا هەڵبژاردەی عیراق لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەرووی هەڵبژاردەی ڤێتنام دەبێتەوە یاریزانانی عیراق بەشێوەیەكی باش مەشق و راهێنانەكانیان ئەنجامداوە و یەحیا علوانی راهێنەریش رایگەیاند: جگەلە ئوسامە عەلی سەرجەم یاریزانەكانی ئامادەن و لەبەرامبەر ڤیتنام یاری دەكەن عیراق خاوەنی 4 خاڵە و لەپلەی دووەمی كۆمەڵەی شەشەم دێت لەیاریەكی تردا هەڵبژاردەی ئیران دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی عومان و ئەركی هەردوولاش قورس دەبێت چونكە هەردوو هەڵبژاردە بەكۆكردنەوەی 7 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ پلەكانی یەكەم و دووەمی كۆمەڵەكەیان گرتووە سەعات 5ی ئێوارەش هەڵبژاردەی ئوردن پێشوازی لەهەڵبژاردەی ئوسترالیا دەكات هەڵبژاردەی قەتەریش لەیاریگای خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی چین یاری دەكات.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە