کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یوفا سزای بەسەر هاندەرانی بەنفیكا و ئەتڵەتیكۆمەدرید سەپاند

.

01:52 PM - 08/10/2015

لیژنەی سزادان لەیەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوای لێكۆڵینەوەی لەڕودوای هاندەرانی نێوان ئەتڵەتیكۆمەدرید و بەنفیكا لەمیانی یاریەكانی جەولەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بریاریدا بەسزادانی ئەو هاندەرانەی كەهەوڵی نانەوەی ئاژاوەیان دەدا.
لیژنەی سزادان لەیەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا بریاریدا هەر هاندەرێكی بەنفیكا كە یاری ئاگرینیان فڕیدایە نێو یاریگا بە 6 هەزار یۆرۆ سزابدات و  بۆچەند یاریەكیش بێ‌ بەشیان بكات لەئامادەبوونیان لەیاریەكانی بەنفیكا لەلایەكی ترەوە سزای 8 هەزار یۆرۆی بەسەر ئەو هاندەرانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید سەپاند كە لەگەڵ هاندەرانی بەنفیكا بەشەڕهاتن و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە