کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم مانگی نۆ رۆژانە زیاتر لە600 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە

.

10:55 PM - 07/10/2015

بەپێی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمانگی ئەیلولی رابردووی ئەمساڵدا واتە مانگی 9 ی 2015، حكومەتی هەرێم رۆژانە بڕی 600 هەزارو 463 بەرمیل نەوتی هەناردە دەرەوە كردووە. ئەوە لەكاتێكدا ئەو وەزارەتە لەمانگی ئابی ئەمساڵدا رۆژانە 472 هەزار‌و 832 بەرمیلی لەڕێی بۆری نەوتی كوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان كردبوو. بەو پێیە بێت، هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ دەرەوە زیادی كردووە.

5t1OjRa_snw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە