کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی چوار قۆڵی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

.

08:17 PM - 07/10/2015

لە سلێمانی چوار لایەنەكە لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم كۆبوونەوە. ئێوارەی رۆژی چوار شەممە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی، لیژنەیەكی ئەندامانی وەفدی دانوستانكاری چوار لایەنەكە (ی.ن.ك، بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ) لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم كۆبوونەوە. ئەندامانی وەفدی یەكێتی پێكهاتوون لە فەرید ئەسەسەرد و چێنەر عەلی جۆڵا، لەگۆڕان جەلال جەوهەر و یەكگرتوو و كۆمەڵیش هەریەك لەخەلیل عەبدوڵا و رێبوار حەمە بەشدارن. لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم كۆبوونەوەی ئەندامی وەفدی دانوستانكاری چوار لایەنەكەیە و  بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستانیش كۆبوونەوەكە ئامادەكاری دەبێت بۆ كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی كە بڕیارە رۆژی پێنج شەممە هەر لەشاری سلێمانی بۆ یەكلایكردنەوەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بەڕێوەبچێت و وەفدی دانوستانكاری پارتی لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم وەڵامی پێشنیارەكانی چوار لایەنەكە بداتەوە، بەشێك لەلایەنەكانیش ئەو كۆبوونەوەیە بەدوا كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەقەڵەم دەدەن.

NKEvl4jtBh4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە