کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری عێراق لێكۆڵینەوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیای دژی پێشمەرگە دەكات

.

02:33 PM - 07/10/2015

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند وەزارەتی بەرگری عێراق تیمێكی پسپۆڕی تایبەتی رەوانەی ناوچەكانی نزیك موسڵ كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لەبەكارهێنانی چەكی كیمیای دژی پێشمەرگە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا روونیكردەوە ماوەی هەفتەیەكە وەزارەتی بەرگری عێراق تیمێكی پسپۆڕی ڕەوانەی ئەو ناوچانەی ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگە كردووە كە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەچەكی كیمیای هێرشی كراوەتە سەر و لێكۆڵینەوەیان ئەنجامداوە و نمونەشیان لە خۆڵی ناوچەكە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی شیكاری پێویست و ناسینەوەی ئەو ماددانەی كە ئەوگرووپە تیرۆریستیە بەكاری هێناون و لەئێستاشدا وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە