کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دارایی: بڕیارە رۆژی دوو شەممە مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایان دابەشبكرێت

.

01:44 PM - 07/10/2015

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: بڕیارە رۆژی دوو شەممە مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایان دابەشبكرێت.
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی سامانە سروشتییەكان و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە بڕیارە رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی پەروەردە بكرێت.
ئەم وتانەی وەزیری دارایی هەرێم لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە مامۆستایانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێك لەمامۆستایانی هەولێر و دهۆك فشارە مەدەنییەكانیان بۆ سەر حكومەت چڕ كردۆتەوە و داوای پێدانی مافە داراییەكانیان دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە