کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

.

04:49 PM - 09/04/2020

بۆ خانەوادەی تێكۆشەری دێرین كاك كامەرانی سەید مەجید

بەڕێزان/ كاك دلێری سەید مەجید
كاك/ جەزای سەید مەجید
خانەوادەی تێكۆشەری دێرین كاك كامەرانی سەید مەجید


بەناوی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پرسەو سەرەحۆشی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، بۆ كۆچی دوایی هاوڕێ وتێكۆشەری دێرین كاك (كامەرانی سەید مەجید)، كە  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی "رۆیاڵ برۆمتۆن" لەشاری لەندەن كۆچی دواییكردو دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت.
كاك كامەران، تێكۆشەرێكی دێرینی خەباتی كوردایەتی بوو، ساڵانێكی زۆری تەمەنیشی لەو پێناوەدا بەڕێكرد.
جارێكی تر سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە بەڕێزەكەی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین و رۆحی كاك (كامەران)یش شادو ئاسودەبێت.

ئەنجومەنی سەركردایەتی
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
9/4/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە