کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران 66 هەزاری كەسی تێپەراند

.

04:27 PM - 09/04/2020

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێكی نوێی تووشبون و گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، كیانوش جەهانپور وتەبێژ وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لە 24 سەعاتدا  117 كەسی تر بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە گەیشتە چوار هەزار و 110 حاڵەت، ئاماژەی بەوەش كرد هەزار و  600 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەكەیان تۆماركردووە و كۆی گشتی ژمارەی توشبوان بەكۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا گەیشتۆتە زیاتر لە 66 هەزار و 220 كەس .
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی خستەڕوو تائێستا زیاتر لە 32 هەزار و 309 تووشبوو لەئێران چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە، لەبەرامبەردا سێ هەزار و 987 حاڵەتی مەترسیداریان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە