کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دلێر سەید مەجید: سوپاس بۆ هاوخەمیتان

.

04:22 PM - 09/04/2020

دلێر سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵاێ‌ سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لەپەیامێكیدا، سوپاسی ئەو خەمخۆرییەی كردووە كە بۆ كۆچی دوایی (كامەرانی سەید مەجید)ی برایانەوە، ئاراستەیان كراوە:

"بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای ئازیزمان كاكە كامەران سەید مەجید ڕادەگەیەنین كە بەكارەساتێكی دڵتەزێن لە هەندەران كۆچی دوایی كرد.   بەداخەوە بەهۆی ئەم بارودۆخە نەخوارزاوە و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان و سەرجەم جیهان،  به مەبەستی پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك هیچ پرسەو ڕێوڕەسمێك بۆ كۆچی كاكە كامەران دانانرێت.بەناوی بنەماڵەی كۆچكردووە سوپاسی خەمۆری و پەرۆشیتان دەكەین كە لەم دۆخە ناهەموارەدا هاوخەمانن و سوپاسی پەرۆشیتان دەكەین . 

دلێر سەید مەجید 

9/4/2020"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە