کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی كۆرۆناوە هەژاری هەڕەشە لەنیو ملیار كەس دەكات

.

04:11 PM - 09/04/2020

رێكخراوی ئۆكسفامی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتێكدا هۆشداریدا لەوەی نیو ملیار كەسی تر لەجیهان دەكەنەوە ژێر هێڵی هەژارییەوە بەهۆی لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەگەر پەلە نەكرێت لەچالاككردنی پلانی پشتیوانی كردنی وڵاتە زۆر هەژارەكان.
لەو راپۆرتەدا ئاماژەبەوەكراوە لە 6% بۆ 8% ی دانیشتووانی جیهان دەچنە پاڵ ئەوانەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین لەدوای ئەوەی لەچەندین وڵات ئابووری بەتەواوی پەكخراوە وەك هەوڵێك بۆ گەمارۆدانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەوەش هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری بۆ دەیان ساڵ دەگێڕێتەوە بۆ دواوە بەتایبەت لەچەند ناوچەیەكی دیاری كراوە وەك ئەفریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رێكخراوی ئۆكسفام بڵاویكردەوە بەهۆی نەبوونی سیستمی پارێزگاری كۆمەڵایەتی ، وڵاتانی زۆر هەژار و چینی ژنان زەرەمەندترینی لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە