کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی كۆسرەت رەسول عەلی بۆ خانەوادەی كامەران سەید مەجید

.

03:45 PM - 09/04/2020

برای بەڕێزم هەڤاڵ دلێری سەید مەجید ‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك كامەرانی سەید مەجید برای بەڕێزتانم بیست، كە بە نەخۆشی لە وڵاتی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد، كاك كامەران پێشمەرگەیەكی دێرین و تێكۆشەرێكی دڵسۆزی ڕێگای ڕزگاری كوردستان بوو. ‎دڵگران و خەمبار بووم بەم هەواڵە دڵتەزێنە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، لەخەم و ئازارتان تێدەگەم و تێدەگەم خەمی لەدەستدانی برا خەمێكی چەندە قوڵە، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و بنەماڵەكەتان بێ، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری هەموو لایەك بدات. ‎كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە