.
02:21 PM - 09/04/2020
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەڤاڵ کامەران سەید مەجید، تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، برای هەڤاڵ کاک دلێری سەید مەجید و جەزای سەید مەجید، له وڵاتی بریتانیا لە شاری لەندەن، ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.
هەڤاڵ کامەرانی سەید مەجید تێکۆشەر و پیشمەرگەی دێرینی ڕۆژانی سەختی خەباتی یەکێتی و گەلەکەمان بوو، بەشی زۆری تەمەنی لەو پێناوەدا بەخشی.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو لایەک دەکەین، بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و پابەندبوون بەڕێکارەکانی خۆپارێزی، بنەماڵە بەڕێزەکەیان مەراسیمی پرسە دانانێن و سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمی هەموولایەک دەکەن.
ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە