کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار لە زانكۆی ئوتڤۆس لورانس لە بۆدابست موحازەرەیەكی پێشكەشكرد

.

02:26 PM - 17/04/2015

دوای ئەوەی زانكۆی ئوتڤۆش لورانس لە بۆدابست،بەمەبەستی پێشكەشكردنی موحازەرەیەك بانگهێشتنامەیەكی تایبەتی ئاراستەی مەلا بەختیار كرد، رۆژی چوار شەممە بە ئامادەبوونی مامۆستایان‌و خوێندكارانی زانكۆكە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك موحازەرەكەی لەسەر سەرهەڵدانی داعش‌و رووبەڕووبونەوەی پێشمەرگە پێشكەشكرد.
بەهەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژووی كۆن‌و نوێی نەتەوەكەمان مەلا بەختیار خەبات‌و قوربانیدانی نەتەوەكەمانی لەپێناو ئازادیی‌و مافە دیموكراسییەكاندا لەپێناو مانەوەی لەسەر خاكی كوردستان‌و پاراستنی زمانی كوردی‌و شوناسی نەتەوەییدا موحازەرەكەی دەستپێكردو تیایدا بەوردی وێنەی هەموو ئەو پیلانە نێودەوڵەتی‌و كوشت‌و كوشتارەی بەدرێژایی مێژوو،حوكمی دەسەڵاتدارێتی لەعیراقدا بەسەر نەتەوەكەماندا هێنراوە رونكردەوە،مەلا بەختیار لەگەڵ ئەوەی تەئكیدی كردەوە كە داعش بەتەنها مەترسی نییە بۆ رۆژئاواو باشوری كوردستان بەتایبەتی‌و ناوچەكە بەگشتی، بەڵكو مەترسییە بۆ رۆژئاواو تەواوی دیموكراسیخوازان لەناوچەكەو جیهانیشیدا،وتیشی نەتەوەیەكی بەوەفایەو لەهیچ رۆژگارێكدا دۆستەكانی‌و هاوكارییەكانیان لەبیر ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە