کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخراوی بازرگانی: ئابووری جیهانی زیانی زۆری بەركەوتووە

.

01:06 PM - 09/04/2020

بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرا و فراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا و هاوكات گرتنەبەری رێكارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە ، زۆربەی كەرتە ئابووری و جوڵە بازرگانییەكان پەكیان كەوتووە ، لەو چوارچێوەیەشدا رێكخراوی بازرگانی جیهانی لە راگەیاندراوێكدا تەئكیدیكردۆتەوە كە گەورەترین كاریگەرییە نەرێنییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەر كەرتی ئابووری بەگشتی و بازرگانی بەتایبەتی كەوتووە ، ئەوەشی خستەڕوو كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە ئاستی بازرگانی لەسەرانسەری جیهاندا بە رێژەی لەسەدا 32 كەمیكردووە و ئەگەر كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكەش كاتی زیاتری پێبچێت ئەوا چاوەڕوان دەكرێت ئەو رێژەیە زۆر زیاتر بێت .
لە بەشێكی تری راگەیاندراوەكەدا رێكخراوی بازرگانی جیهانی ئەوەشی خستۆتەڕوو كە پێشبینی دەكەن ساڵی 2021 ببێتە ساڵی بووژاندنەوەی بازرگانی جیهانی و تەئكیدیشیكردۆتەوە كە هەموو بابەتەكە پەیوەستە بەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە