کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنكەرە نیگەرانی دەردەبرێت لەدووەم پێشێلكاریی فرۆكەكانی رووسیا

.

09:25 PM - 06/10/2015

توركیا نیگەرانی لەدووەم پێشێلكردنی سنووری وڵاتەكەی لەلایەن فرۆكەكانی رووسیاوە دەردەبرێت.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دەرەوەی توركیا بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند:  بۆجاری دووەم باڵیۆزی رووسیا لەئەنقەرە بانگهێشت كراوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی توند لەدژی ئەوەی دووبارە فرۆكەیەكی جەنگی رووسیا سنووری ئاسمانی توركیای پێشێلكرد لەنزیك سنوورەكانی سوریا.
دەسەڵاتدارانی توركیا باڵیۆزی رووسیایان ئاگاداركردەوە لەوەی نابێت رووداوی لەو شێوەیە لەداهاتوودا دووبارە بێتەوە، بەپێچەوانە ئەو كاتە رووسیا لێپرسراوێتی لەئەستۆ دەگرێت.
لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رووسیای ئاگاداركردەوە لە ئەگەری لەدەستدانی دۆستایەتی وڵاتەكەی لەدوای زنجیرەیەك پێشێلكردنی سنووری ئاسمانی توركیا لەلایەن فرۆكەكانی رووسیاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە