کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی ئەمریكا ناوی 15 كەسی دیكەی خستە لیستی تیرۆرەوە

.

08:26 PM - 06/10/2015

حكومەتی ئەمریكا ناوی ژمارەیەك كەسایەتی دیكەی خستە لیستی تیرۆرەوە بەتۆمەتی پشتیوانی كردنی داعش.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ناوی 15 كەسایەتی دیكەی خستە لیستی تیرۆرەوە بەتۆمەتی پشتیوانی كردنی دارایی داعش و ئاسانكاریی بۆ ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستیەكان لەچەند ناوچەیەكی جیهاندا، كە ئەو كەسایەتیانە بەڕەگەز عەرەبی و بەریتانی و پاكستانین.
بەپێی بەیاننامەكە ئامانجی ئەو كارەی حكومەتی ئەمریكا  بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرچاوە داراییەكانی داعشە لەرێگەی ئەوەی نەهێڵرێت سەركردە و كەسایەتیە دەسترۆیشتووەكانی داعش سیستمی دارایی جیهانی بەكاربهێنن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا دووپاتیكردووە ئەو رێوشوێنانە دەبێَتە هۆی بلۆككردنی سەرچاوە دارایی و موڵك و ماڵی كەسایەتی تاك و دامەزراوە گومانلێكراوەكان كەلەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە دیاری كراوە و ئەو كەسایەتیانەی خراونەتە لیستی تیرۆرەوە دووانیان بەڕەگەز سعودی و دووانیان عیراقی و دووانیان بەریتانی و دووانیان ئیندۆنیزی و یەك پاكستانی و سربی ویەمەنی و سوری ولیبیی و مەغریبی و تونسی تێدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە