کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەكرێت ئەڵمانیا ژمارەیەكی زیاتر پەنابەر وەبگرێت

.

07:27 PM - 06/10/2015

پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ئەڵمانیا  یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار پەنابەر وەربگرێت.
هەرچەندە پێشتر حكومەتی ئەڵمانیا بەڕەسمی ڕایگەیاندبوو تاكۆتایی ساڵی 2015 نزیكەی یەك ملیۆن پەنابەر وەردەگرن، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیا، ئەو وڵاتە زۆر لەو ڕێژە زیاتر پەنابەر وەردەگریێت، بەجۆرێك تاكۆتایی ئەمساڵ ڕێژەكە بۆ یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار  پەنابەر بەرز دەبێتەوە. بەڵام تائێستا بەڕەسمی حكومەتی ئەڵمانیا ئەوەی پشتڕاست نەكردۆتەوە، هاوكات بەپێی ڕاپۆرتەكە هۆشداری دراوە لەوەی كەحكومەت نەتوانێت پێداویستی و خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران دابین بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە