کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران لە قۆناغی چارەسەركردنی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە

.

10:40 PM - 04/04/2020

سەعید نمەكی وەزیری تەندروستی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە قۆناغی چارەسەركردنی بەردەوامی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنادان، بەڵام نەگەیشتوونەتە قۆناغی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە، ئاماژەی بەوەشكرد بەراورد بە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە، بەشێكی پارێزگاكان لە دۆخێكی باشدان، بەڵام ئەوەش بەواتای تێپەڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە، بەڵكو هەنگاوی گەیشتنە بە چارەسەر، داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد پابەندی ڕێنماییەكان بن و پێشێلی نەكەن.
ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران 55هەزارو 700 توشبوی تێپەڕاندووە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزارو 400 كەس گیانیان لە دەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە