کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا هەڕەشە لە سعودیە دەكات

.

10:35 PM - 04/04/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەكرد، باج داهاتێكی زۆری ئەمریكا پێكدەهێنێت، هەر وڵاتێكیش مەترسی لەسەر داهاتەكانی ئەمریكا دروست بكات دووچاری سزای زۆر توند دەبێتەوە ، ئەوەشی خستوەتەڕوو ، هەرچەندە ئێستا ناخوازێت بیر لە سەپاندنی سزا بكاتەوە ، بەڵام ئەگەر مامەڵەی هەر وڵاتێك لەگەڵ واشنتندا بەشێوازێكی پاك نەبێت، سەپاندنی سزا یەكێك دەبێت لە بژاردەكانیان.
ئەوەش لە كاتێكدایە دۆخی نەوت بەهۆی ململانێكانی سعودیە و روسیا لەبارەی زیادكردنی رۆژانەی بەرهەمهێنانی نەوت كە بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا خواست لەسەر كڕینی كەمیكردووە، ئەوەش بۆتە هۆكاری ئەوەی نرخی نەوت بەشێكی زۆری بەهاكەی لەدەستبدات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە