کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا مژدەدەدات بەم نزیكانە چارەسەری كۆرۆنا دەدۆزرێتەوە

.

10:32 PM - 04/04/2020

سەرباری تۆماركردنی زیاتر لەهەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی ئەڵمانیادا، یانس شبان وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا رایگەیاند: تروسكەیەك هیوا هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا و چەند ئاماژەیەك هەیە لەسەر ئەوەی هەندێك لەدەرمانی دیاری كراو سوودەكانی دەركەوتووە لەچارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا.
روونیكردەوە: چارەسەرەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتێكی زۆر زووتر لەدۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەخرێتە بازاڕەكانەوە، چونكە پەرەپێدانی ڤاكسین پرۆسەیەكی زۆر ئاڵۆزترە و چەند مانگێك دەخایەنێت.
وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا وتیشی: دەرمانی چارەسەری مەلاریا و كاریگەرییە لاوەكیەكانیشی دەناسن و پێویستە ئەو كاریگەرییە لاوەكیانە هەڵبسەنگێنن پێش ئەوەی بڕیار بدەن كە ئەو دەرمانە وەك چارەسەری كۆرۆنا بەكاربهێنن و پێویستە چەندین لێكۆڵینەوە بەزووترین كات بكرێت لەوبارەیەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە