کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاگەیانراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیلەوە

.

10:15 PM - 04/04/2020

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان. وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل سەر لە بەری ئەم هەوالانە ڕەتدەکەینەوە و هاولاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک حالەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لە ناو کارمەندانی فڕۆکەخانە بوونی نیە تاکو ئێستا، و بە توندرین شێوە ئیدانەی بلاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە دەکەین، داوا لە لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر. بۆ ڕاستی هەر بابەتێک تەنها پشت بە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبەستین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل
4/4/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە