کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان چەند بڕیارێكی دەركرد

.

09:16 PM - 04/04/2020

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە و چەند بڕیارێك لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان دەركرا و پاڵپشتی خۆیان بۆ رێكارەكانی حكومەتی هەرێم دەربڕی و لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان بەردەوام دەبن لەكاری بەدواداچوون و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەت بۆ خێراتركردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لە خەرجی و داهات، هەروەها دروستكردنی لیژنەیەكی باڵای پەرلەمان بۆ بەدواداچوونی پێداچوونەوە بەخاڵە سنوورییەكان و گرێبەستەكان و روسومات و لێخۆشبوونی گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی دەرمان دروستكراون، ئەوەشخراوەتەروو لیژنەیەكی باڵای پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پێویست و بەدواداچوونی كاری لیژنە تایبەتمەندەكان و هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا دروست دەكرێت، هەروەها پەرلەمان پاڵپشتیی ئەوە دەكات لەچوارچێوەی بەرژەوەندی و مافە دەستوورییەكانی هەرێم رێككەوتنێكی هاوسەنگ لەگەڵ حكومەتی عێراق بكرێ.
لەكۆتاییدا كۆبوونەوەكەدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای لە هاوڵاتیان كرد پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و بۆ پاراستنی گیانی هەموو لایەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە