کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆریای باكوور بانگەشە دەكات وڵاتەكەی خاڵیە لەكۆرۆنا

.

09:12 PM - 04/04/2020

كۆریای باكوور بانگەشەی ئەوە دەكات وڵاتەكەی خاڵیە لەڤایرۆسی كۆرۆنا و جموجوڵەكانیش پێچەوانەی ئەو بانگەشەیەن.
كۆریای باكوور تائێستا بانگەشەی ئەوە دەكات هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیدا بوونی نیە، سەرباری ئەوەی سنوورێكی ووشكانی گەورەی لەگەڵ چین و كۆریای باشوور هەیە كەئەو دوو وڵاتە لەنێوان وڵاتانی گەورەی زەرەرمەندبوونی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنان.
پاك میونگ سو بەرێوبەری سەنتەری ناوەندی لەناكاوی كۆریای باكوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند: تائێستا هیچ كەسێك لەوڵاتەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە بەهۆی ئەو رێوشوێنە خۆپارێزی و زانستیانەی گرتوویانەتەبەر.
ئەو لێدوانەی دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور پێچەوانەی راوبۆچوونی پسپۆڕانە كە بەدووری دەزانن هیچ وڵاتێك ڕزگاری بووبێت لەڤایرۆسی كۆرۆنا و چەند جارێك كۆریای باكوور داوای پشتیوانی پزیشكی و كەلوپەلی خۆپارێزی لەهاوپەیمانەكانی كردووە.
هاوكات نزیكەی دەهەزار هاوڵاتی كۆریای باكوور خراونەتە دابڕینی تەندروستی و لەچەند هەفتەی رابردوودا وێنەی كۆبونەوە و گردبوونەوە جەماوەرییەكان لەو وڵاتە نەماوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە