کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بڵاوكرایەوە

.

06:54 PM - 04/04/2020

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە ‌و بەپێی خشتەكەش لەماوەی 9 رۆژدا مووچەی خانەنشینی سەربازی‌و شارستانی دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: كە لەپێناو سەلامەتی خانەنشینان‌و دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، ئاگادارتان دەكەینەوە، كە خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بەوجۆرە دەبێت، كە لە خشتەكەدا دیاری كراوە.
بەپێی خشتەكە، دابەشكردنی مووچە جیاكراوەتەوە بەپێی بڕی مووچەكان و هەر بەشێكیش ڕۆژێكی بۆ دیاری كراوە، بۆ نمونە مووچەی خانەنشینی سەربازی بە 4 رۆژ دابەش دەكرێت، لەرۆژی 6ی مانگ تاوەكو 9ی مانگ، هەروەها مووچەی خانەنشینی شارستانی بە 5 رۆژ‌و لە رێكەوتی 12 تاوەكو 16ی مانگ دابەش دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە