کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە داوایەكی تیر شتیگن رەتدەكاتەوە

.

03:27 PM - 04/04/2020

 راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا دوا پێشهاتەكانی تایبەت بەداهاتوی مارك ئەندریە تیر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنەیان ئاشكراكرد.
شتیگن پەیوەستە بەگرێبەستێكی یانەی بەرشەلۆنەوە كە تا هاوینی ساڵی 2022 درێژەی هەیە و لەئێستادا ئەو گۆڵچیە ئەڵمانیە لەگەڵ بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكە لەگفتوگۆدان لەپێناو گەیشتنە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، بەڵام هەنگاوەكان زۆر بەخاوی بەرێوەدەچێت بەهۆی داواكاریەكانی شتیگن.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی: بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەچەند رۆژی رابردوو پەیوەندیان بە بەرێوەبەری كارەكانی تیر شتیگن كردووە بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تیر شتیگن داواكاریەكانی لەرێگەی بەرێوەبەری كارەكانی بەبەرشەلۆنە گەیاندووە بەجۆرێك ئەو گۆڵچیە ئەڵمانیە دەیەوێت مووچەی بەرز بكەنەوە بۆ نزیكەی 10 ملیۆن یۆرۆ، وەك مووچەی ساڵانە بۆ یەك وەرز، بەڵام بارودۆخی دارایی یانە كەتەلۆنیەكە لەم كاتەدا وەك پێویست نییە و رەنگە گفتوگۆكان كێشەی بۆ دروست بێت.
رۆژنامەكە روونیكردۆتەوە: گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا گەیشتۆتە بەربەست و بەتایبەت كە یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نییە ئەو داواكاریە جێبەجێ بكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەچڕی چاودێریی بارودۆخی مارك ئەندریە تیر شتیگن دەكات و دەیەوێت لەبەرامبەر 100ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە