.
03:25 PM - 04/04/2020
تیاگۆ سیلڤای بەرگریكاری هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دووپاتیكردەوە كە خەون دەبینێت بەوەی جارێكی تر بە درێسی یانەكەی پێشووی دەر بكەوێتەوە.
لای خۆیەوە ئەو یاریزانە بەرازیلیە لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكرد: خەون بەوەوە دەبینێت جارێكی تر یاری بۆ یانەی فلۆمینێنسی بەرازیلی بكاتەوە و ستایشی ئەو یانەیەشی كرد بەوەی دەرگای پەیوەندیكردنی بەرووی خولە بەهێزەكانی ئەوروپا واڵاكردووە و لە كاتی دووچاربوونی بەنەخۆشی سیل زۆر هاوكارییان كردووە.
ووتیشی: من زۆر سوپاسی ئەو یانەیە دەكەم و بەبڕوای خۆشم لە داهاتوودا جارێكی تر بۆ ریزی ئەو یانە بەرازیلیە دەگەڕێمەوە.
سیلڤا لەنێوان ساڵانی 2006 تا 2009 بەدرێسی یانەی فلۆمینێنسی 146یاری ئەنجامداوە و 14گۆڵیشی بۆ یانەكەی تۆماركردووە.
كۆتایی وەرزی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەو پاریسیەكە كۆتایی دێت و پێشتریش ئارەزووی خۆی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان دەربڕیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە