کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گریزمان چارەنووسی خۆی یەكلایی دەكاتەوە

.

03:21 PM - 04/04/2020

ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامانجی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكرادەكات لە كاتێكدا باس لە تێهەڵكێشكردن لە گرێبەستی گەڕانەوەی نەیمار داسیلڤا بۆ ریزەكانی یانەكەتەلۆنیەكە دەكرێت. لەو بارەیەوە تۆڕی هەواڵی ئاڕ ئێم سی فەرەنسی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی رەتكردەوە كە باس لە بیرۆكەی پەیوەندیكردنی گریزمان بە ریزەكانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەكات و بە بژاردەیەكی مەحاڵ باسی دەكات.
تۆڕی هەواڵە فەرەنسییەكە روونیدەكاتەوە: گریزمان لە پێناو پەیوەندیكردن بە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنە قوربانی زۆری داوە و ناهێڵێت بەو شێوەیە دەستبەردای بن و هەموو هەوڵەكانی بۆ خۆ گونجاندان لەسەر شێوازی یاریكردنی یانەكە دەدات، تەنانەت ئارەزووی ئەوەش دەكات بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 7 بپۆشێت كە ئەو ژمارەیە تایبەتە بە فیلیپ كۆتینۆی یاریزانی بەرازیلی یانەكە كە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن لە ریزەكانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یاریدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە