کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

.

12:28 PM - 04/04/2020



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، 6 توشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەستنیشانكران , كە دوو لە تووشبووەكان لە شاری هەولێر تۆماركران , كە دوو ژنن و هەردووكیان بەركەوتەی تووشبوویەكی پرسەیەكی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری هەولێرن, ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەدابوو كە ژنێك و سێ منداڵ كە ئەوانیش بەركەوتەی تووشبوویەكی پرسەیەكی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری هەولێرن، تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە كە توشبووەكانی سلێمانی و هەڵەبجە سێ‌ پیاو و یەك مناڵن كە بەركەوتەی توشبووی پێشوون و 3 یان لە هەڵەبجەیە و یەك حاڵەتیشیان لەشاری سلێمانییە.
بەمەش كۆی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بۆ 214 حاڵەت بەرزبۆتەوە كە لە نێویاندا 2 گیان لەدەستدان و 74 چاكبوونەوە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە