کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ژمارە (11)

.

11:57 PM - 03/04/2020

بەھۆی ھەستیاری دۆخەكەو زیادبونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان ، لەبەر رۆشنایی بڕیارەنوێكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێكارەكانی قەدەغەكردنی ھاتووچۆ تەواو  توندتر دەكرێنەوەو بەھیچ ھۆكارێك رێگە بەھاتووچۆی ئوتومبێل و پیادەڕەو نادرێت و ھێزە ئەمنییەكان  راسپێردراون لەم رووە لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە پابەند نابن ، بەھەموو لایەكی رادەگەیەنین  بڕیارەكانی حكومەتی ھەرێم لە سبەینێ وە جێبەجێ دەكرێن و بەھۆی مەترسی بڵاوبوەنەوەو تەشەنەسەندنی كۆرۆنا بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر رێگە بەھیچ جۆرە جموجوڵێك نادرێت، داواش لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی دەكەین  بۆ سەلامەتی خۆیان و خێزانەكانیان و تەندروستی گشتی لە ماڵەكانیان نەیەنەدەر و بەتەواوی پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن. 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە