کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەبێ‌ بوونی میسی ئەرجەنتین مەشقەكانی دەستپێكرد

.

02:41 PM - 06/10/2015

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەشاری بۆینس ئایرس بەسەركردایەتی تاتا مارتینیۆی راهێنەر و بەبێ‌ ئامادەبوونی ئەستێرەی جیهان  لیۆنێل میسی مەشق و راهێنانەكانیان بۆ یاریەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای باشور بۆ گەیشتن بەیاریەكانی مۆندیالی 2018ی روسیا دەستپێكرد. سەرەتا هاندەران پێشوازیان لە كارلۆس تیڤێزی هێرشبەری بۆكاجۆنیۆرز كرد و دواتر بەئامادەبوونی زۆرێك لەئەستێرەكان مەشق و راهێنانەكان بۆ روبەروبونەوەی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر دەستپێكرد و ئەمرۆش بەردەوامی دەبێت، بەهۆی پێكانیشەوە میسی تا 8 هەفتە ناتوانێت یاری بكات، جێی باسە ئەرجەنتین لەمۆندیالی 2014 توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و هاوكات لەكوپا ئەمریكاش هەمان ئەنجامی بەدەستهێنا و دواین نازناویش كە بەدەستی هێناوە مۆندیالی 1986ە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە