کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە‌سەرۆكی فەرەنساوە پێگەیشت

.

10:07 PM - 01/04/2020



 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە‌ ئیمانوئێل ماكرون سەرۆكی فەرەنساوە پێگەیشت.
لەپەیوەندەیە تەلەفۆنیەكەدا،تەئكید لەسەر پێویستی هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان فەڕەنساو عیراقدا كرایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وسنورداركردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە، بەجۆرێك ببێتەمایەی دەستەبەركردنی سەلامەتی تەندروستی بۆ گەلانی جیهان بەگشتی. لای خۆشییەوە سەرۆك كۆماری عیراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆكی فەڕەنسا كرد بۆ نیشاندانی پشتیوانی و هاوخەمی لەگەڵ عیراقدا بۆ تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكە.
لای خۆیەوە ‌سەرۆكی فەرەنسا،پشتیوانیكردنی وڵاتەكەی بۆ گەلی عیراق لەگشت  بوارەكاندا دەربڕی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە