کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوکاری و هەماهەنگی یەکێتی بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەڵەبجە دوپاتكرایەوە

.

08:21 PM - 01/04/2020

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا.. لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان هاوکاری و هەماهەنگی یەکێتی پیشاندا بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەڵەبجە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١/٤/٢٠٢٠ هەڤاڵ دکتۆر سۆران جەمال تاهیر لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی کرد بە هەریەک لە بەڕێزان پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی و پارێزگاری دهۆك و پارێزگاری هەڵەبجە ئازاد تۆفیق.
لەو پەیوەندییە تەلەفونیانەدا، لێپرسراوی مەکتەب وێڕای هەواڵ پرسین، سڵاوی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هەڤاڵان لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی گەیاندە پارێزگاری هەولێرو هەڵەبجە، وە ئامادەیی هاوکاری و هەماهەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی پیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک لەو پارێزگایانە بۆ رووبەڕووبوونەوە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەڕێزان هەردوو پارێزگار سڵاو سوپاسی خۆیان دەربڕی بۆ هاوسەرۆکان و ئەو هەڵوێستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بەرز نرخاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە