کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق قەدەغەی هاتووچۆ كەم دەكاتەوە

.

01:06 PM - 31/03/2020

 وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشبینی دەكات لەگەڵ كۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ لە 11 ی نیساندا لەجیاتی درێژكردنەوەی ماوەكە پەنا بۆ سوككردنی هەنگاو بە هەنگاوی قەدەغەكردنەكە ببەن.
لەو بارەوە دكتۆر حازم جومەیلی بریكاری تەكنیكی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكات بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ پەیوەستە بە ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەناوچە جیاجیاكاندا نەك ژمارەی تووشبوان و لە10 رۆژی داهاتوودا وەزارەتەكەیان دەگەڕێت بەدوای سەرچاوەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەناوچەكاندا.
روونیشیكردۆتەوە ئەگەر ژمارەی تووشبوان لە سەرجەم ناوچەكاندا كەم بكات ئەو كات هەنگاو بەهەنگاو قەدەغەی هاتووچۆ كەم دەكرێتەوە و گەڕانیش بەدوای ئەو ناوچانەی بوونەتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە تا 11 ی نیسان دەخایەنێت.
دەشڵێت سەركەوتنی وەزارەتی تەندروستی لەكۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە پەیوەستە بە هاوكاری هاوڵاتیان لە جێبەجێكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان و مانەوەیان لەماڵەكانیاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە