کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا لەهەرێم تۆماركراون

.

11:23 PM - 30/03/2020

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: قەدەغەی هاتووچۆ رۆڵی باشی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆناو هاووڵاتیانیش بەڕێژەیەكی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بوون، 700 پشكنینی نوێش كراوەو بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانیش 11 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە شەشیان لە شاری هەڵەبجەو دەوروبەری بوون كە سەرجەمیان بەركەوتەی توشبوانی پێشوبوون و چواریشیان لە سلێمانی بوون كە دوو لەوانە بەركەوتەی تووشبووی پێشوو بووەو یەكێكی تریش لە دەربەندیخانە كە بەركەوتەی توشبوی پێشو بووە
وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: تائێستا لەهەرێمی كوردستان 172  كەس توشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 57یان چاكبوونەتەوەو 103یان چارەسەریان بۆ دەكرێت و دوانیشیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی وت:  72%ی ئەوانەی توشبوون لەكەرەنتین بوون، 28%یان لەدەرەوەی كەرەنتین بوون و توشبووەكانیش 54%یان  پیاوانن و 45%یان ژن بوون،  هەروەها 97%یان بەركەوتەی كەسانی ترن و گەشتیان نەكردوە، ئەمەش نیشاندەرێكی مەترسیدارەو كەمنەكرێتەوە ترسانكی زیاتر دەبێت.
  كردوە. هەروەك رایگەیاند: ئەو خوێندكارانەی لەقوبرس گەڕێنراونەتەوەو بۆ ماوەی دوو هەفتە لەكەرەنتین دەمێننەوەو دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكانیان ئەگەر نێگەتیڤ بوون رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

M8tbo9UOpTA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە