کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان چوارمەتر و نیو بەرز بۆتەوە

.

10:37 PM - 30/03/2020

ئەندازیار سەلام نەجم لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی دەریاچەی دوكان سەبارەت بەئاستی ئاوی دەریاچەكە بەگەلی كوردستانی راگەیاند: لەمساڵدا تائێستا ئاستی ئاوی دەریاچەكە چوارمەتر و نیو بەرزبۆتەوە، ووتیشی: بەراورد بەساڵی ڕابردوو ئەم كاتە ئاستی ئاوەكە نۆمەتر و چل سانتیمەتر كەمترە، پەیوەست بەڕێژەی باران بارینیش ئەندازیار سەلام نەجم ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: بۆ ئەمساڵ تائێستا 482 ملم باران باریووە، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو لەهەمان وادە 827 ملم بووە.
لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی دەریاچەی دوكان ڕاشیگەیاند: دەریاچەكە توانای  گلدانەوەی حەوت ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە لەئستادا  چوار ملیار نیو مەتر سێجا ئاوی تێدایەو كەبەباراورد بەپار ساڵ دووملیار مەتر سێجا كەمترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە