کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی نەخۆشخانەی ئاسای لەسلێمانی بەسەركردەوە

.

08:24 PM - 30/03/2020

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری سلێمانی بەهاوڕێیەتی وەفدێك دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و نەخۆشخانەی ئاسایی تایبەت بەڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای بەسەر كردەوە و لەلایەن د.شەماڵ جەبار یاوە بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پێشواز لێكرا،  هاوكات هاوسەرۆكی یەكێتی هەموو پشتیوانیەكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی بۆ نەخۆشخانەكە و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دووپاتكردەوە.
هەر لەدیدارەكەدا باس لە دوا پێشهاتەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا هەروەها تەئكید كرایەوە لەسەر هەوڵ و كۆششی بەردەوام بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەكە و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی كە ئێستا هەرێمی كوردستان پیایدا تێپەڕدەبێت.

4723173032020_WhatsApp Image 2020-03-30 at 4.20.37 PM.jpeg

5223173032020_WhatsApp Image 2020-03-30 at 4.20.34 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە