کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار مەترسیەكانی كۆرۆنای لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی تاوتوێكرد

.

11:52 AM - 30/03/2020

 د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا مەترسی و بەرپرسیاریەتی كە رووبەرووی گەل و وڵاتانی ناوچەكە دەبێتەوە لە بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆرۆنا و پێویستی هاودەنگی و برایەتی و پێكەوەیی زیاتر بۆ روبەروبوونەوە و سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لەگەڵ شێخ محەمەد كوری زاید ئال نیهان شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی تاوتوێكرد.
سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی كرد بۆ دەستپێشخەری و پشتیوانی و هاودەنگی راستگۆیانەی خۆی كە لەگەڵ عیراق، هیوای خواست كە ئیمارات بە زوترین كات لە مەترسی ئەم پەتایە دەربازی بێت، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا باس لە پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتدا كرا كە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئارامی و ئۆقرەیی و ئاشتی لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە