کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روحانی: سەرەرای سزاكان، بارودۆخی ئێران لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا باشترە

.

11:50 AM - 30/03/2020

حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە لێدوانێكیدا سزا نوێیەكانی ئەمریكا لەسەر وڵاتەكەی ئیدانەكرد، لە كاتێكدا بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەرن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، رۆحانی ئاماژەی بەوە كرد لەگەڵ زیادبوونی قوربانییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بارودۆخی وڵاتەكەی بە بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا و ئەمریكا زۆر باشترە و سەرەرای سزا ئابوورییەكانی واشنتۆن توانیویانە رێگریی لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بكەن و تەئكیدیشی كردەوە تەندروستی و ئاسایشی وڵاتەكەی لە هەوڵی بەردەوامدان  بۆ روبەروبوونەوەی ڤایرۆسەكە و وتیشی ئێستا كاتی ململانێی سیاسی نییە
پێشتریش محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران سنورەكانی جەنگی تێپەڕاندوە و بووە بە تاوانی جەنگ و تیرۆری ئابوری بەرامبەر وڵاتەكەی دەكات، لەكاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێراندا بڵاوبۆتەوە، داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش كرد واشنتۆن لە تاوانە جەنگییەكان لەدژی وڵاتەكەی بوەستێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە