کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قایمقامی سلێمانی مژدەی نزیك بوونەوەی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا ڕادەگەیەنێت

.

10:56 AM - 29/03/2020

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هاوڵاتیانی شارەكە دەكات لە بەرامبەر پابەندبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستیەكانەوە و تەئكیدیشی كردۆتەوە كە قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی كۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات و لە چەند هەفتەی داهاتوودا نزیك دەبینەوە لە سەركەوتن  بەسەر كۆرۆنادا و ئەوەشی بە ساتەوەختێكی مێژوویی بۆ هەرێمی كوردستان وەسفكردووە.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە دان بەخۆیاندا بگرن و دەشڵێت زۆرێك لە دژوارییەكانمان تێپەڕاندووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لەماڵەكانتان بمێننەوە تا ئەو كاتەی مەترسی كۆرۆنا كەم دەبێتەوە و دواجار  بە هەوڵی هەموان بەسەر كۆرۆنادا سەر دەكەوین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە